شۆڕەبیo h dxge, laes 34 p e12weoT122
وێنەی شۆڕەبی
شۆڕەبی یا شەنگەبی (بە لاتین: Salix babylonica) جۆرێک بییە کە لە ئاسیا و ئەورووپادا دەڕوێت. ئەم دارە لە ئەسڵدا لە باکووری چیندا گەورە بووە،[١] بەڵام دواتر گەشتووەتە شوێنەکانی دیکەی ئاسیا و ئەورووپا. ئەم دارە بێبەرە بە زۆری لە سەیرانگا و پارکەکاندا دەنێژرێت.[٢]
ناو[دەستکاری]
ناوی دارەکە، واتە شۆڕەبی و شەنگەبی، لە پەلە شۆڕبووەوەکانییەوە وەرگیراوە. لانیکەم لە سەدەی نۆزدە و بیستەمەوە وشەکە لە کوردیدا باو بووە. بۆ نموونە حەمدی[٣] لە شیعرێکدا دەڵێت:
| لەسەردا پرچەکانی شۆڕەبی کەوتۆتە داوێنی | لە تەھلیلەی بەھارا بۆتە دەروێشانی بەکتاشی |
یا حاجی قادری کۆیی[٤] دەڵێت:
| شنەی نەسیمە سەدای ئاوی سافی سەر قەڵبەز | بە ورشەورشی گیا شەنگەبی بووە شەیدا |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "U.S. National Plant Germplasm System".
- ^ "گوڵنامەی کوردی: شۆڕەبی".
- ^ "ڤەژین بووکس: دیوانی حەمدی".
- ^ "ڤەژین بووکس: دیوانی حاجی قادر".